د.سامی جەلال: لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین تا دەگەینە ڕێککەوتن

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ ناردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ عێراق تا دەگەینە ڕێککەوتن."
د.سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لیژنەیەک لە چەند وەزارەتێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا پێکهاتووە بۆ ئەوەی کێشەی ڕێ گرتن لە چوونی بەرھەمی کارگە ناوخۆییەکان بۆ عێراق چارەسەر بکەین و بگەینە ڕێککەوتن."
د.سامی جەلال گوتیشی "گفتوگۆکان ئیجابین، ھەندێک بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەو پرسە ھەیە، خەریکی گفتوگۆین بۆ ئەوەی چارەسەری بکەین."
جەلال باسی لەوەش کرد "گفتوگۆکان لە مانگی ھەشتی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامن، دەمانەوێت بگەینە ڕێککەوتن، بۆیە سەردانی دیکەشمان بۆ بەغدا دەبێت و دەمانەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بێت و ڕێ لە چوونی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ عێراق نەگیرێت."
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شاندێکی لە چەند وەزارەتێک، وەکو وەزارەتی دارایی و پلاندانان، بازرگانی و ناوخۆ پێکھێناوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات و کێشەی ڕێگرتن لە چوونی بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم بۆ بەغدا چارەسەر بکەن"
بڵند ئیبراھیم




