مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مامۆستا مەلا خالید مەلکی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا خالید مەلکی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (مامۆستا مەلا خالید مەلکی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (مامۆستا مەلا خالید مەلکی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۲ی شوباتی ۲۰۲٥




