سمکۆ عەمەر لەعلێ "یەکڕیزی کورد پێویستییەکی حەتمییە"

دھۆک-KDP.info- سیاسی و کەسایەتیی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان، سمکۆ عەمەر لەعلێ، جەختی لەسەر گرینگی ئامادەباشی کورد بۆ گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە کردەوە، ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانیش لە یەکخستنی هێزە کوردییەکان بەرز دەنرخێنێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەعلێ ڕایگەیاند "ئێستا کورد لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدایە و پێویستە ئامادەباشی تەواوی هەبێت بۆ قۆستنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد "یەکگرتوویی نێوان هێزە کوردییەکان، بەتایبەتی پەیەدە و ئەنکەسە، لەم قۆناغە هەستیارەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە و پێویستە ئەم دوو لایەنە هەنگاوی جدی بنێن بەرەو تێکگەیشتن و یەکگرتن."
لە کۆتاییدا، چاودێری سیاسی جەختی لەسەر ڕۆڵی بەرچاوی سەرۆک بارزانی کردەوە "سەرۆک بارزانی بە هەوڵە بەردەوامەکانی کە کەسایەتییەکی گەورەیە لە ناوچەکەدا، لە داهاتوو کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت."
کاروان باعەدری




