کونسوڵی یۆنان: دڵخۆشین کە یەکەمین فڕۆکە لە یۆنانەوە گەیشتە هەولێر

هەولێر-KDP.info- بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم فڕۆکە لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە 97 سەرنشینی هەڵگرتبوو، دواتر فڕۆکەیەک لە هەولێرەوە بە 98 سەرنشینەوە بەرەو ئەسینا بەڕێکەوت.
کونسوڵی گشتی یۆنان، لە هەولێر سەبارەت بە یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان یۆنان و هەولێر ڕایگەیاند، ئەم پردی پەیوەندییەی دروست کراوە خەڵکی هەرێمی کوردستان و یۆنان زیاتر لەیەک نزیک دەکاتەوە.
نیکۆلۆس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکەمین فڕۆکە لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر، ئێمە دڵخۆشین کە یەکەمین فڕۆکە بەبێ وەستان لە یۆنانەوە گەیشتە هەولێر.
ئاماژەی بەوەش دا، ئێمە لەوە دڵنیاین ئەم پەیوەندییەی دروستمان کردووە لەگەڵ ئەو پردەی بنیاتمان ناوە، خەڵکی هەردوولا لێک نزیکتر دەکاتەوە.
گوتیشی: من دڵنیام لەوەی هاوڕێ کوردەکانمان چێژ لە میوانداری و باشیی کوالێتی گەشتەکانییان بەرەو یۆنان وەردەگرن.
باسی لەوەش کردووە، جێنەرلاین وەک باشترین هێڵی فڕۆکەوانی هەرێمیی لەسەرئاستی ئەورووپا ناوزەند کراوە لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم فڕۆکە لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە 97 سەرنشینی هەڵگرتبوو، دواتر فڕۆکەیەک لە هەولێرەوە بە 98 سەرنشینەوە بەرەوە ئەسینا بەڕێکەوت.




