٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە (دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (بەختیار عەبدولڕەحمان ئاغا)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (بەختیار عەبدولڕەحمان ئاغا)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۲۲ی شوباتی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار