٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا خالید مەلەکی دەکات و دەڵێت: زانایەکی ئایینی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٢-٠٢-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاند: "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم."

 
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە، "خوالێخۆشبوو زانایەکی ئایینی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت."
 
مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ماوەی سێ ساڵ بوو نەخۆش کەوتبوو و بەیانیی ئەمڕۆ شەممەش، ٢٢-٠٢-٢٠٢٥، ھەر بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد. 

هەواڵی پەیوەندیدار