٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدریان یایسلستین کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ھەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی بۆ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا.

کونسوڵی گشتیی ھۆڵەندا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ھاریکاریی و ھەماھەنگیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵدا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار