مەسروور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکیھیرۆ یاراکاوا، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە ھەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە ھەولێر، پێزانینی خۆی بۆ ھاریکاریی و ھاوئاھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نیشاندا.





