په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ڕۆژی جیهانیی زمانى دایكدا

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە".
رۆژی هەینی، 21ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، لە پۆستێکی ئێکس دا گوتی: "له رۆژى جیهانیى زمانى دایكدا، جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنى زمانى شیرینى كوردى و زمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "زمان پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كیى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و كولتووریمانه، ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى لێ بكه‌ین و بایه‌خ و گرنگیى پێویست به پێشخستنى بده‌ین."




