٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێت، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بە پێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە.

بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.

چونکە زمانەکەمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.

لەم بۆنەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار