٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆکی پارتی: داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20 , مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قوتابیان و لاوانی کوردستان، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانکاڕی و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن.

جێگری سەرۆکی پارتی، بە بۆنەی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە هەردووڕێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتن  و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن  و ڕێنمایی و ڕاسپاردە و ڕێنوێنی پێویستی پێدان بۆ کۆنگرەی داهاتوویان کە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکەیە و بڕیارە لەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت.

جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بە مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەری ئەم دوو ڕێکخراوە کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا، لەمبارەیەوە گوتی شانازی دەکەم کە خۆم ئەندامێکی ئەم دوو ڕێکخراوە بووم و لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەردوو ڕێکخراوەکەم کە مایەی شانازیمانە. 

لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکی پارتی،  پابەندبوونی پارتی بە ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پاراستن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە و ڕوونیکردەوە کە پارتی، قوتابخانەی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەرییە و حزبی گەنج و لاوان و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستانە و بە پاڵپشتیی و پشتیوانیی لاوانی کوردستان ، داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە  و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت

هەواڵی پەیوەندیدار