٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ پێده‌گات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/2/20 له‌ وه‌ڵامى نامه‌یه‌كیدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى ده‌ستنووسى له‌ به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌ییشت.

له‌ نامه‌كه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هەروەها له‌ كۆتاییى نامه‌كه‌یدا هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌.
 

هەواڵی پەیوەندیدار