٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی حکوومەت ئومێدێکی گەورەی بە خۆم و هاووڵاتیانی سەرگەڕان بەخشی"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی مام سابیر جووتیارەکەی گوندی پەلکانە دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەکی مام سابیر جووتیارە دژە تەعریبەکەی گوندی پەلکانە کە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە چارەسەری ھەیە، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازی لە وەرگرتنی نەخۆش (سابیر عمر سادق) کە لەلایەن تیمەکانی تەندروستی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری لە شاری ھەولێر بۆ چارەسەری و چاودێری پزیشکی.

لە پەیامێکیدا مام سابیر سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵ بوو بە پرسینەوەی بەڕێزیان بۆ ڕەوشی تەندروستی و ڕایگەیاند کە ئەم ھەڵوێستە بەرز و مرۆڤ دۆستانەیەی بەڕێزیان ئومێدێکی گەورەی بە تەندروستی خۆیی و ھەموو ھاووڵاتیانی کوردپەروەری دانیشتووی سنووری پەلکانە و سەرگەڕان بەخشی.

هەواڵی پەیوەندیدار