پرۆفیسۆر خالید حه‌یده‌ر: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زۆربەی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات

سلێمانی -KDP.info- پسپۆرێكی ئابووری پیێ وایه، هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زۆربەی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، گوتیشی "هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وت، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات."
پرۆفیسۆر خالید حه‌یده‌ر، پسپۆری ئابووری له شاری سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئەمجارە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جیاوازه، چونكه بڕیاری دادگای فیدراڵی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا وه‌ك پێشتر ناتوانێ ئاسته‌نگ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم دروست بكات، چونكه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئه‌مجاره به‌پێی ڕێکكه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقه."
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری گوتیشی " بە هەناردەکردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كێشه‌ی بوشایی مووچە چارەسەر دەبێت، به‌تایبه‌تی ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌توانرێت له‌و داهاته‌ی نه‌وت كێشه‌ی ئه‌و مانگانه‌ی مووچه نه‌دراوه چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌واته یه‌كه‌م هه‌نگاو كێشه‌ی مووچه بنبڕ ده‌كات، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته كێشه‌ش بۆ ڕێکكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت دروست ببێت ئه‌وه هه‌رێم پێگه‌ی به‌هێزه، چونكه داهاتی خۆی هه‌یه له فرۆشی نه‌وت."
پرۆفیسۆر خالید حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مافێكی ده‌ستووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌ستوور ڕێگه‌ی ده‌دات، هه‌رێم ده‌توانێت مامه‌ڵه به سامانی سروشتی خۆی بكات، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ڕاسته‌وخۆ پێگه‌ی هه‌رێم به‌هێزتر ده‌كات."
قائید میرۆ




