مامۆستایه‌كی زانكۆ "كورد یاریزانی سه‌ره‌كییه له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه"

هه‌ولێر -KDP.info- مامۆستایه‌كی زانكۆ پێی وایه، گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه ده‌ستیان پێكردووه، كوردیش یاریزانێكی سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه، ده‌شڵێ "مه‌ڕجەعیه‌تی كورد زۆر به هێزه و هه‌مووان پێویستیان به ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه."
د.شێرزاد زه‌كه‌ریا، مامۆستای زانكۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند" ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ڕابردوو هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو، چونكه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووباره شه‌رعیه‌ت بۆ كیانه سیاسییه‌كانی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه، به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌رێمی كوردستان كه‌وتبووه بوشایی یاسایی و ده‌ستووری، ئێمه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وڵاتان ددان به شه‌رعیه‌تی خه‌ڵكدا ده‌نێن، ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوی جیهان به‌هێزبووه، هه‌تا زۆر جار حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یگوت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان ناكه‌م، شه‌رعیه‌تی له خه‌ڵك وه‌رنه‌گرتووه."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ پێی وایه "پێگه‌ی كورد زۆر به‌هێزه له ناوچه‌كه و هیچ گۆڕانكاریه‌كیش به‌بێ سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت." ده‌شڵێت "ئێستا جووڵه‌یه‌كی به‌هێزی دیپلۆماسی هه‌یه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزه، به‌تایبه‌تی پێگه‌ی مه‌رجەعیه‌تی كورد كه سه‌رۆك بارزانیه زۆر به‌هێزه و به‌ده‌ر له شێوه‌ی فه‌رمیی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێگه‌یه‌كی كه‌سایه‌تی به‌هێزیان هه‌یه له ناوچه‌كه و جیهان، هیچ كارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه وه‌رنه‌گیرێت له ناوچه‌كه."
د.شێرزاد زه‌كه‌ریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان گۆڕانكاری ده‌كرێت، بە هاتنی تره‌مپیش بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، جیهان كه‌وتووەته گۆڕانكاریه‌وه، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ پێگه‌ی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه به‌هێز بكه‌ن، كورد یاریزانێكی سه‌ره‌كییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌و گۆڕانكارییانه."
د.شێرزاد زه‌كه‌ریا ڕوونی كرده‌وه "لەسه‌ر ئاستی هه‌رێمیش گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌یه، ئه‌وه‌تا له توركیا پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكردووه، هه‌م لایه‌نی توركیی پێویستی به ئاشتییه، هه‌م په‌كه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هاوكاریان بێت له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه پێویستی به ڕۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، تا نێوه‌ندگیری بكات له نێوان توركیا و په‌كه‌كه.
كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت، گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ کورد جێگه‌ی ئومێدن، پێشبینی ده‌كه‌م چه‌ند كیانێك بۆ كورد دروست بكرێن."
قائید میرۆ




