فازڵ میرانی: نابێت چاوپۆشی لە ڕووداوەکەی گوندی شەناغەی کەرکووک بكرێت

هەولێر-KDP.info- بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی بە پێویستی دەزانێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە پشتگیریی جووتیارانی شەناغە بکەن. دەشڵێت، نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت، قەزییەکە، هی خاکە، نەک جووتیاران.
سێشەممە، 18-02-2025، فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێكخراوی یهكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستان، لەبارەی ڕووداوەکەی گوندی شەناغەی کەرکووک، بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا.
میرانی لەبارەی ڕووداوەکەی گوندی شەناغەی کەرکووک و پەلاماری سوپای عێراق بۆ سەر جووتیارانی کورد، گوتی، "ئەمە مێژووی نەخوازیاری کوردە. بەردەوام کورد ڕووبەڕووی چەوساندنەوە بووە و مافی خوراوە، بەڵام بەرگریی کردووە. هەموومان بە حکوومەت، پەرلەمان و حزبە سیاسییەکانەوە، دەبێت بەرگریی لە جووتیارانمان بکەین."
بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، "دەبێت ئێمە وەکوو هەرێمێک بە هەموو پێکهاتە و حزبەکانییەوە، بە تایبەت پارتی و یەکێتی، بە هەموو هێزی خۆیانەوە، سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسی پشتیوانیی (جووتیاران) بکەین، چونکە ئەمە قەزییەی جووتیاران نییە، ئەمە قەزییەی خاکە."
میرانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کورد کرد "لە ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر خاک شۆڕشێکی لە دەست داوە. ناکرێت ئەمڕۆ چاو لە داگیرکردنی خاکی خۆمان بپۆشین. نەک داگیر بکرێت، تەنانەت ڕێگە نەدەن جووتیارانمان بچنە سەر زەوییەکانیان و بیانکێڵن."




