٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرKDP.info-  رۆژی دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار