٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمال محەممەد: هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت نەماوە و ئێمە ئامادەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، شاندێک لە بەغداوە دێتە هەولێر و وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش پێشبینی دەکات، تاوەکوو سەرەتای مانگی سێ نەوتەکە هەناردە بکرێتەوە. 

کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت) ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 17-02-2025، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەگاتە هەولێر و سبەینێ سێشەممە، 18-02-2025، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، لەگەڵیان کۆدەبینەوە."

کەمال محەممەد ساڵح، ئاماژەی بەوەش کرد، "لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق هەمواری یاسای بودجەی عێراقی پەسەند کردووە و بەمزووانە لە ڕۆژنامەی فەرمی حکوومەتی فیدراڵی (وەقائیع) بڵاو دەکرێتەوە، هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتەکە نەماوە و ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادەین."

وەزیری سامانە سرووشتییەکان پێشبینیش دەکات، "تاوەکوو سەرەتای مانگی ئادار (سێ) هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەست پێ بکات. گوتیشی، "بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لایەنی سێیەمیش هەیە کە ئەویش تورکیایە، دەبێت بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ئەوانیش بگەینە ڕێککەوتن و گفتوگۆمان دەبێت."

هەواڵی پەیوەندیدار