٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و پارتی تاوتوێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگاری نەینەوایان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا ھەردوولا جەختیان لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوانیان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی نەینەوا کردەوە.

نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا و شاندی یاوەری سەردانی عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوایان کرد و گفتوگۆیان دەربارەی دوایین پێشھاتەکانی پارێزگای نەینەوا و دەورووبەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێ کرا و ھەردوولا جەختیان لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی نەینەوا و دەشتی نەینەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار