٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە لە چیای سەفین پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ بکرێت، پارێزگاری ھەولێریش دەڵی، پڕۆژەکە لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نموونەی نییە و بڕیارە ئەم ساڵ دیزاینی ماستەر پلانی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری، لە بەرنامە و پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایە بە گوژمەی ١ ملیار دۆلار پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرھێنانی گەشتیاریی لە چیای سەفین جێبەجێ بکرێت.

پارێزگاری ھەولێر ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پڕۆژەکە لە دیراسەدایە و کار لەسەر داڕشتنی ماستەرپلانی پڕۆژەکە دەکرێت، کە لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نموونەی نییە و بڕیارە ئەم ساڵ دیزاینی ماستەر پلانی پڕۆژەکە تەواو بکرێت و لە ڕێگەی گەورە کۆمپانیا جیھانیەکانەوە کە شارەزان لە بواری پەرەپێدانی گەشتیاری جێبەجێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار