٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەریق جەمال ئیمینکی: چاکسازی حکوومەت لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی باشی ھەبووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سوپاسالاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەجدی کاری بۆ چاکسازی و یەخستنی ھێزی پێشمەرگە و دروستکردنی لەشکرێکی یەکگرتووی نیشتمانی بە ھاوکاری ھاوپەیمانان کردووە، ئێستا ئەنجامەکانی دیارە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ھەموو فیرقەکان دەستبەکار بن، ئەوکات لەسەر ئاستی جیھان ھێزی پێشمەرگە زیاتر دانپێدانراو و ناسراوتر دەبێت."

فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چاکسازی کردووە، لەو چوارچێوەیەدا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانان وڵاتانی زلھێز لەسەر خەتن بۆ ئەوەی چاکسازییەکان ئەنجام بدرێن کە زۆرینەیان جێبەجێ کراون و ئەنجامەکانیشی دیارن، فیرقە دروستکراون و پێشمەرگە یەکخراوە، تا کۆتایی ٢٠٢٥ ھەموو فیرقەکان دەست بە کار دەکەن، ئەمەش بۆ جدیەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ھەموو  ھێزەکانی پێشمەرگەی دەرەوەی وەزارەت بچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."

فەریق جەمال ئیمینکی گوتیشی "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و دروستکردنی لەشکرێکی یەکگرتوو زۆر گرینگە، ئەوکات وەزارەتی پێشمەرگە سەرکردایەتی ئەو ھێزانە دەکات و یەک سەرکردایەتی و سەرپەرشتیکردن دەبێت، ھەموو فەرمان و ڕێنماییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەردەچن، بۆ ھەموو ھێزەکان، لە خانەقین تا دەگاتە مەخمور، ھێزی پێشمەرگە دەبێتە ھێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی، بۆیە سوودی زۆری ھەیە و خەڵکی ئێمەش ئاواتی ئەوەیە لەشکرێکی یەکگرتوومان ھەبێت، ھاوپەیمانانیش قەناعەتیان لا دروست دەبێت، خاوەن لەشکرێکی یەکگرتووین، ئەوانیش لەسەر خەتن و ڕاوێژکاریان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ھاوکارە، بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوە، ئەوکات ھێزی پێشمەرگە لەسەر ئاستی جیھان زیاتر دانی پێدا دەنرێت."

 

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار