٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سیناتۆری ئەمه‌ریکی ئیلیسا سلۆتکین کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-   لە میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر خاتوو ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرگریدا، پێشهاتەکانی شەڕی دژى تیرۆر و هەوڵەکانی هاوپەیمانیه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، باس كران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیه‌تیی نێودەوڵەتیدا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لاى خۆیەوە، سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار