نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکى بولگاریا كۆبوونهوه

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوهى كارنامهكهیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوهڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕۆمێن ڕادێڤ، سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ بولگاریا، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بواری ئابووریدا، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکهیان تاوتوێ كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بولگاریا کردەوە، ههروهها ستایشی ڕۆڵی بولگاریای کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانیهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هاوکاری لە بوارە هاوبەشەکاندا.
لاى خۆیەوە، بهڕێز سەرۆک ڕۆمێن ڕادێڤ ئامادەییی بولگاریای بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوکاری لە بوارى ئەمنی و ئابووریدا کرد و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانى لە پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا، به کاریگەر لە قەڵەم دا.




