نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە

میونشن-KDP.info- هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونەوەکانی دووه‌م ڕۆژى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌کانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەرمینیا تاوتوێ کران، هەروەها باسیان له چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئابووری، کولتووری، كار و بازرگانیدا كرد و ده‌رباره‌ى گه‌شتى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆى هه‌ولێر ـ یه‌ریڤان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ردوولا ده‌توانن له چه‌ندین بواردا هاریكاریى هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌تایبه‌تى له‌و كه‌رتانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێویستن.
لاى خۆیەوە به‌ڕێز سەرۆکوەزیران نیکۆل پاشینیان، خواستی ئەرمینیای بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کرد وەک نموونەیەک بۆ پێکەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دۆخى سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




