٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری ئەنەکەسە بۆ KDP: دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی ئارامی هێناوه‌ته‌ ئاراوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سکرتێری ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی بۆ یەکڕیزی و ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، زەمینەیەکی باشی بۆ ڕێککەوتن ڕەخساندووە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بگەینە ڕێککەوتن و شاندێکی ھاوبەش بۆ گفتوگۆ لەبارەی مافی گەلی کورد لە سووریا دروست بکەین.

محەمەد ئیسماعیل، سکرتێری ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەبارەی ھەوڵەکان بۆ ئەوەی شاندێکی ھاوبەشی ئەنەکەسە و پەیەدە دروست بکرێت و پێکەوە بچن لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا گفتوگۆ سەبارەت بە مافی گەلی کورد لە سووریا بکەن، لە ئێستادا ھەنگاوەکانی یەکەم باشن و چاوەڕێ دەکەین گفتوگۆ بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگەینە ڕایەکی ھاوبەش و بیروبۆچوونی خۆشمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکەین وەکو فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەمەریکا و ئەوانەی لە خەمی ئێمەدان، بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن.

ئیسماعیل گوتیشی، دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بگەنە ڕێککەوتن و یەکڕیز بن، وای کردووە زەمینەیەکی باش دروست ببێت و ئارامییەک بێتە ئاراوە لەناو کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بگەینە ڕایەکی ھاوبەش و شاندێکی ھاوبەش دروست بکەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی تازەی سووریا، بۆیە جارێ چاوەڕوانین ڕێککەوتن بکرێت، ئەوکات بە شاندێکی ھاوبەش بچین بۆ سووریا و گفتوگۆ لەبارەی مافی گەلی کورد لە سووریا بکەین.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار