٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەت سبەی فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لالش بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لالش ٢٠٢٥، بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ساز دەکرێت، ھاوکات فێستیڤاڵەکە سبەی کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە ھۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی دھۆک بەڕێوەدەچێت.

سەعید جەردۆ، سەرۆکی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "شانازی دەکەین بە سازدانی ئەم فێستیڤاڵە گرنگە بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی، ھاوکات ئەم بۆنەیە ئامانجی پێشاندانی کەلەپووری ڕۆشنبیری ئێزدیانە، فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی ڕۆشنبیری لەخۆدەگرێت بەمەبەستی پاراستن و یادکردنەوەی ڕۆشنبیریی ئێزدیان".

ناوبراو گوتیشی: فێستیڤاڵەکە لەژێر دروشمی "کولتووری ئێمە سەروکانی ڕەسانەتیمانە" بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا ھونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکانی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و دەرەوەش کۆدەکاتەوە، کە ڕێوڕەسمەکە لە ھۆڵی کۆنفرانسی دھۆک بەڕێوەدەچێت.

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار