٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ھەر لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ د.عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.

ھەردوولا پەیوەندییەکانی بەحرەینیان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، ھەروەھا باسیان لە چۆنیەتیی بەھێزکردنی ھاوکاریی دوولایەنە لە بوارە ھاوبەشەکاندا کرد.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆی ھاوکاریی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا کردەوە، ھەروەھا ئاماژەی بە ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە بەھێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکەدا کرد.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین خواستی وڵاتەکەی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.

ھەروەھا ھەردوولا دەربارەی دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار