نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ سهرۆكوهزیرانى كوێت كۆبووهوه

میونشن-KDP.info- ھەر لە میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ ئەحمەد ئەلعەبدوڵڵا ئەلئەحمەد ئەلسەباح سەرۆکوەزیرانی کوێت، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی کوێت لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا، دۆخی سووریا و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەیان، تاوتوێ کرد.
ھەردوولا ستایشی پەیوەندییە مێژوویییەکانی کوێت و ھەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لە فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە. ھەروەھا ھاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە کێشە و ئاڵۆزی.
دەربارەی دۆخی سووریاش، ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی ئارامی و سەقامگیریی وڵاتەکە و پاراستنی مافی تەواوی پێکھاتەکانی کردەوە، ھەروەھا بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسی و ھەڕەشەکانی داعشیان بە پێویست زانی.




