٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای لە ھەرێمی کوردستان کرد، ھەروەھا ھەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە، دەربارەی دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێشھاتەکانی سووریاش، بیروڕایان گۆڕییەوە.

خاتوو ئورسولا بۆچوونەکانی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی دۆخی سووریا و ناوچەکەی بەگشتی، بە جێی بایەخ لە قەڵەم دا، ھەروەھا ستایش و پێزانینی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و قارەمانیەتیی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی داعش دووپات کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵ و بەشداریی ئافرەت لە شەڕی دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تاوتوێ کران.

هەواڵی پەیوەندیدار