نێچیرڤان بارزانى و وهزیرى دهوڵهت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبوونهوه

میونشن-KDP.info- ھەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ ھانز جۆرج ئەنگەلکە، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ناوخۆی ئەڵمانیا، باسیان لە ھاریکاریی ھاوبەشیی ئەمنیی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.
له كۆبوونهوهكهدا ھەردوولا جەختیان لە برەودان بە ھاوکاریی ئەڵمانیا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی کۆچبەران و کۆچی نایاسایی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان کردەوە، ھەروەھا تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکان ھەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا وێڕای سەرکۆنەکردن، نێچیرڤان بارزانی، ھاوسۆزیی خۆی بۆ گەل و دەوڵەتی ئەڵمانیا و کەسوکاری قوربانیانی ھێرشە تیرۆرستییەکەی دوێنێ لە میونشن دەربڕی کە لە ئەنجامی ھێرشێک بە ئۆتۆمبێل، ژمارەیەک ھاووڵاتی بریندار بوون.




