سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریا ده‌كاته‌وه

میونشن-KDP.info- له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئه‌لخلێفى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و سووریا به‌تایبه‌تى.
هه‌ردوولا پشتگیری‌یان بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له سووریا دووپات كرده‌وه و پرسى كورد و پێكهاته‌كانیان له سووریاى تازه‌دا، خستە بەر باس. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان و به‌شداریى كارایان له بنیاتنانى داهاتووى سووریادا كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




