سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

میونشن-KDP.info- له چوارچێوه‌ى كارنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا لەگەڵ به‌ڕێز بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، باسیان له پەیوەندییەکانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچەکە به‌تایبه‌تى سووریا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و پشتیگریى ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگی و پێویستیى هه‌رێمى كوردستان به بەردەوامیی ئەم هاوکارییانه کرده‌وه.
لاى خۆیەوە، به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا پابەندیى ئەڵمانیای بە پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها بەهێزکردنی هاریكاریى هاوبه‌شى ئه‌ڵمانیاى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر به پێویست له قه‌ڵه‌م دا.




