ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی تایبەتی دەبێت

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەست بە كارەكانی دەكات، پێشبینی دەكرێت نزیكەی هەزار سەرۆك و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆ و كەسایەتییە بڕیاردەرەكان بەشداری تێدا بكەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوێنێ پێنجشەممە بە یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان، گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
هەر ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی تایبەتی دەبێت لەگەڵ سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای بەشداربوو لە كۆنفرانسەكە.
پێشینی دەكرێت زیاتر لە 60 سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن، لەگەڵ 150 وەزیری دەرەوە و بەرگری و ناوخۆ، هەروەها 800 كەسایەتی بڕیاردەر لە بواری سیاسی و ئابووری و ئەمنی لە وڵاتاندا.
تەوەرەكانی ئەمساڵی كۆنفراسی ئاسایشی میونشن بەشێوەیەكی گشتی بریتی دەبێت لە (ڕێگەچارەی ئاشتی بۆ ئۆكڕاینا، گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناكۆكی و پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا، كەشوهەوا، ئاسایشی خۆراك، جیۆ پۆلۆتیك و چاكسازی لە دەسەڵات و چەند بابەتێكی دیكە).
دڵشاد شهاب گوتهبێژى سهرۆكایهتیى ههرێمى كوردستان دوێنێ پێنجشەممە لەبارەی كۆنفراسەكە و بەشداریكردنی سەرۆكی هەرێم گوتى: نێچیرڤان بارزانى له میانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لهگهڵ ژمارهیهك له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسهكهدا بهشدارن، چهندین دیدار و كۆبوونهوهى دهبێت.
هەروەها گوتی: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردە و بەپرسانی باڵای وڵاتان، دهربارهى پهیوهندییهكانى ههرێمى كوردستان و عێراق لهگهڵ وڵاتان و دوا پێشهاتهكان له ناوچهكه گفتوگۆ دهكات و بیروڕا دهگۆڕێتهوه.




