بەرپرسی مەکتەب بۆ ستافی نوێ: تواناکانتان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی زیاتر

کەرکووک-KDP.info- بەسەرپەرشتی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ ستافی نوێی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی ھیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، بە ئامادەبوونی لیزا فەلەکەددین کاکەیی و د.محەممەد خورشید ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب، یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی مەکتەب، ڕێنمایی پێویستی بۆ قۆناغی داھاتووی کارکردنی ھەڤاڵان خستەڕوو، لەپێناو ئەوەی ھەموو تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی سنووری کەرکووک-گەرمیان.





