٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە ئەڵمانیا.

دڵشاد شەھاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتووەتە ئەڵمانیا.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەروەھا گوتی: نێچیرڤان بارزانی لە میانی سێ ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

ھەروەھا گوتی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان، دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتان و دوا پێشھاتەکان لە ناوچەکە گفتوگۆ دەکات و بیروڕا دەگۆڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار