سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە

ئیمارات-KDP.info- ئهمڕۆ چوارشەممە، 12-02-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخە لەتیفە محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆ بووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی دوو لایەنە لە بواری هونەری و کلتووری کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا "دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بە بەهاکانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلان تاوتوێ کرا."




