یاداشتێکی لێکگەیشتن لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات ئیمزا کرا

ئیمارات-KDP.info- یاداشتێکی لێکگەیشتن، بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری پێشخستن و نوێکردنەوەی حکوومەتداری، لەنێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات ئیمزا کرا.
ئهمڕۆ چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، یادداشتێکی لێکگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری ئیمزا کرا.
یادداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت.





