هێمن هەورامی لهگهڵ کۆنگرێسمان سکۆت پێری کۆبووهوە

ئەمەریکا-KDP.info- هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، داوام لە کۆنگرێسمان سکۆت پێری کرد، لە هەماهەنگیی و پشتیوانیی زیاتری ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان هاوکار و پشیوان بێت.
ئهمڕۆ چوارشەمە 12ـی شوباتی 2025، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا سکۆت پێری کۆ بووەوە.
هێمن هەورامی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەرچوونیان، پوختەیەکمان لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و سەربازیی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەکە بۆ کۆنگرێسمان سکۆت، باس کرد.
هاوکات داوای لە کۆنگرێسمان سکۆت کرد، لە هەماهەنگی و پشتیوانیی زیاتری ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان هاوکار و پشتیوان بێت بە تایبەتی لە کاتی داڕشتنەوەی بودجەی بەرگریی وڵاتەکە و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هەورامی، گوتیشی: کۆنگرێسمان سکۆت پێری، ڕێز و پێزانینی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگە هەبوو.




