٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەروەها دۆخی گەلی کورد لە سووریا و مەترسییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

جێگەی ئاماژەپێکردنە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کە کۆتایی بە ئەرکەکانی هاتووە ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی کرد، سەرۆک بارزانیش هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار