٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت: لە بواری وەبەرهێناندا سوود لە ئەزموونی ئیمارات وەردەگرین

سەرچاوە: KDP.info

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لە گرنگیی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندی ئیمارات لە بواری وەبەرهێناندا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممەمە، 12-02-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد حەسەن سوەیدی وەزیری وەبەرهێنانی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندی ئیمارات لەم بوارەدا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار