٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەربەندی، تێڕوانینەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی کورد لە سووریا دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی دیراسات و پێگەیاندن سیمینارێکی بە ناونیشانی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە کوردستانی سووریا بۆ دکتۆر حەمید دەربەندی سازکرد، کە لە سیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر دۆخی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١١-٢-٢٠٢٥، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکی بە ناونیشانی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە کوردستانی سووریا بۆ دکتۆر حەمید دەربەندی سازکرد، کە ژمارەیەک ڕۆشنبیرو کەسایەتی و سیاسەتمەدار تێیدا بەشداربوون.

لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری دۆخی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و ھەروەھا تێڕوانینەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر پرسی کورد لە سووریا و یەکڕیزی و یەکخستنی دیدی ھێزە کوردیەکان بۆ دۆزی کورد لە کوردستانی سووریادا.

هەواڵی پەیوەندیدار