٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بانگهێشتی كوەیت دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دوبەی-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلئەحمەد ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوەیت کۆبووەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران  ئامادەی بوو، سەرۆکوەزیرانی کوەیت سڵاو و ڕێزی شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیتی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بانگهێشتی کوەیت کرد.

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا،  دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار