٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info
دوبەی-KDP.info-   حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بانکی ئەورووپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆ بووەوە و باسیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەورووپی کردووە.
سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ ئۆدیل ڕینۆ باسۆ، سەرۆکی بانکی ئەورووپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەورووپی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەی نوێبووەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی ئابووریدا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار