٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارات دەکاتەوە و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتەش دەکات. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 11-02-2025، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆ بووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامیی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار