٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا پەنجاوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان لە یەکێتیی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی (٥٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و تەواوی ئەندامانی ئازیز و نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەین، ئاواتەخوازین وەک ھەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە خزمەت وشەی ڕەسەنی کوردیدا بن.

یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ساتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا وەک ڕێکخراوێکی تێکۆشەر و بەھەڵوێست ھەردەم لەگەڵ ھێڵی شۆڕش و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و لە خزمەت بواری ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی و کولتووری کوردیدا بووە، بە درێژایی تەمەنی کۆکەرەوەی قەڵەمە بەهەڵوێستەکان بووە کە داڕێژەری بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و کوردایەتی بوون، لەو پێناوەشدا پۆلێک شەھیدی نەزری نیشتمان کردووە، کە لەم یادە پڕمانایەدا بە نەوازشەوە یادیان دەکەینەوە و لە ئاست بەرھەمی تێکڕای نووسەرانی کوردیشدا ڕێز دەنوێنین.

بە ڕێز و پێزانینی زۆرەوە، لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین، ھیواخوازین ھەر سەرکەوتووبن بۆ خزمەتی کوردستان.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی شوباتی ٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار