٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی (دیاری کامیل قەرەنۆغانی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو (دیاری کامیل حاجی قادر قەرەنۆغانی) كرد.

دەقی پرسەنامەكه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (دیاری کامیل حاجی قادر قەرەنۆغانی)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (دیاری کامیل حاجی قادر قەرەنۆغانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۱۰ی شوباتی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار