٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە 2/8 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە  مافی گشت پێکهاتەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار