لەو ڕۆژانەدا بارەگای لقی ٢٥ی پارتی لە دەوروبەری کەرکووک دەکرێتەوە

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، ڕێکارەکانی کردنەوەی لقی ٢٥ تەواو بووە و لە دەوروبەری کەرکووک دەکرێتەوە، چونکە دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ناو جەماوەری خۆمان و لە نزیکەوە خزمەتیان بکەین.
عەبدولڕەحمان دەلۆ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ڕۆژی ٢/٢/٢٠٢٥ بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو کرایەوە و لەو ڕۆژانەشدا بارەگای لقی ٢٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەوروبەری کەرکووک دەکرێتەوە، کە ئەویش دوزخورماتوو و قادرکەرەم و لەیلان و شوان و حەسار و پردێ و دوبز و سەرگەڕان لەخۆ دەگرێت.
دەلۆ گوتیشی، سهرپهرشتیار بۆ لقی ٢٥ دهستنیشان كراوه تا بەرپرسێکی بۆ دیاری دەکرێت و دەستەی لقیش دیاری کراوە، بۆیە ئەو لقەش دەکرێتەوە و ئامانجمانە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکووک و دەوروبەری بکەین.
بڵند ئیبراھیم




