٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاتووچۆ بۆ KDP: سیستەمی ئێستا جێبەجێ دەکرێت و گۆڕانی بەسەردا نایه‌ت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بەڕێوەبەری ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سیستەمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری سەرکەتوو بووە و گۆڕانکاریشی بەسەردا نایەت.

عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەو قەڵەباڵغیەی ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ‌ لە بەشی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری ھەیە ھۆکارەکەی بۆ زۆری ژمارەی دانیشتووان و خواست لەسەر دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەگەڕێتەوە، واتا ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتیان بۆ دەرھێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری سەردانی فەرمانگەکانی ھاتووچۆ دەکەن.

بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری سیستەمێکی پێشکەوتووی سەردەمیانەیە، بەڵام ڕەنگە لە دابینکردنی پێداویستی بەپێی خواستی ئێمە نەبێت لە ئامێر و توانای میرۆیی، چونکە لە پارێزگایەکی وەک سلێمانی ڕۆژانە ٨٥٠ تا ٩٥٠ ھاووڵاتی سەردانی بەشی مۆڵەت دەکەن کە ئەو ژمارەیەش کەم نیە.

عەمید ئاسۆ محەممەد ڕوونیشیکردەوە: دەرھێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نایەت و سیستەمی ئێستا کەوتووتە کار و جێبەجێ دەکرێت، ھاوکات لە نوێکردنەوەی مۆڵەتیش کاتی زۆری ناوێت، بەڵام لەکاتی دەرھێنانی مۆڵەت ھەندێک قەڵەباڵغی دروست دەبێت.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار