٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێز/ مامۆستا سەڵاحەددین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەبۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بوونتان بۆ دەخوازین.

ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لە ڕەوتی سیاسی و حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان دیار و کاریگەر بووە، بۆ بەردەوامی ئەو ئەزموونەی ھەوڵ و خەباتی کوردستانیان و خوێنی شەھیدەکانمان ھاتووەتەدی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزیی و تەبایی لە نێوان پارت و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ ھاووڵاتیان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٧ـی شوباتی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار